AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٥ ٢١:١٥

دەستگیری دوو سەرکردەی مەترسیداری داعش لە دەرەوەی سنووری عێراق

دەستگیری دوو سەرکردەی مەترسیداری داعش لە دەرەوەی سنووری عێراق

دەزگای هەواڵگری عێراق دوو لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش لە دەرەوەی سنوورەکان دەستگیر دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی دوو لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعشی لە دەرەوەی سنوورەکان ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی دەزگاکەدا هاتووە: لەژێر بەدواداچوونی کەسی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و هەوڵی ناوازە و بەدواداچوونی هەواڵگری،هێزەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق توانیان دوو کەس لەو کەسانە دەستگیربکەن، کە لەگەڵ مەترسیدارترین سەرکردەکانی تیرۆریستانی داعش دەستیان هەبووە لە قێزەونترین تاوانە تیرۆریستییەکان لە عێراق.

تیرۆریستەکان هەریەک لە (عیسام عەبد عەلی سەعیدان) نازناوی (ئەبو زەید)،کە ڕاگەیەندکاری داعش بوە لە ویلایەتی بەناو پارێزگای فەللوجە، کە دەستی لە سەربڕین و شەهیدکردنی سەربازی عێراقی (کازم ریکابی ) هەبووە،کە بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی سەرجەم چالاکییە میدیاییەکانی باندە تیرۆریستییەکانی داعش لە دوای ساڵی 2014، هەروەک براکەی (بەشير عەبد عەلی سەعيدان) تیرۆرست دەستی هەبووە لە بەڵگەنامەکردنی چەندین تاوانی تیرۆریستی، دیارترینیان شەهید کردنی هەردوو سەرباز موستەفا عەزاری و سەمیر مراد دەڵۆیی هەروەها بەرپرسە لە هەموو هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش لە فەلوجە لە دوای ساڵی 2015، و بەرپرسی پاراستن و کۆدکردنی پەیوەندییەکانی سەرکردەکانی باندە تیرۆریستییەکان بووە.

News ID 49222

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha